فەلەستین.. رۆمانێکی ئەمریکی وێنەیی k غەززە دووبارە زیندووی کردووەتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-05 18:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

دوای تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی، جارێکی دیکە ویست لەسەر رۆمانی وێنەیی "فەلەستین" زیاد دەکات، بەڕاددەیەک کە چیتر لە کتێبفرۆشەکاندا دەست ناکەوێت. لە زستانی ساڵی 1991 و لە کاتێکی نزیک لە راپەڕینی یەکەمی فەلەستینییەکان، جۆ ساکۆ، کە لەوکاتەدا وێنەکێشێکی کاریکاتێر و رۆژنامەنوسێکی گەنج بوو، گەیشتە غەززە، تەنها بۆ بینینی ئەوەی چی لەوێ دەگوزەرێت. ساکۆ گومانی هەبوو لەوەی، ئەو جەنگە ئیسرائیلی فەلەستینیەی کە لە وێنەکانی میدیاکانەوە دەیانبینێت، تەواوی چیرۆکەکە نیە، بۆیە گەشتی کرد بۆ فەلەستین و دوو مانگ لە کەرتی غەززە و بەشی رۆژئاوا مایەوە، قسەی لەگەڵ منداڵە بریندارەکان و دایکە دڵ پڕ و باوکە رووخاوەکاندا کرد. لەم گەشتەیدا پیاوێکی فەلەستینی